بەغدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی قایل نەبووە بە بودجەی عێراق

حكومەتی بەغدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتی قایل نەبووە بەو بودجەیەی عێراق بۆ ساڵی 2018 پەسەندیكردووە.

سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی سپوتنیكی روسی رایگەیاند بودجەی ساڵی 2018 بەپێی رێكارە یاساییەكانی نێو دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراق پەسەند كراوە، هیچ مادەیەكی ناكۆك نییە لەگەڵ مەرجەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.

وتیشی ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەكەن كە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بودجەی عێراقی رەتكردبێتەوە ناراستن و حكومەتی عێراق هیچ نووسراوێكی رەسمی سەبارەت بەرەتكردنەوەی بودجە پێنەگەیشتووە.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوەهات كە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە كە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بودجەی ئەمساڵی عێراقی رەتكردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ئەو رێككەوتننانەبووە كە عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵ‌تی ئیمزایان كردووە.