“عێراق زیاتر له‌ سه‌د ملیار دۆلار قه‌رزداره‌”


ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت “به‌غدا زیاتر له‌ سه‌د ملیار دۆلار قه‌رزداره‌”، ده‌شڵێت “قه‌رزه‌كان بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى به‌كاربردن بووه‌”.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا “جه‌بار ئه‌لعه‌بادی” ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “حكومه‌تى عێراق نزیكه‌ى 116 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق راشیگه‌یاندووه‌ “قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى حكومه‌تى به‌غدا نزیكه‌ى 56 ملیار دۆلاره‌ و نزیكه‌ى 60 ملیار دۆلاریش قه‌رزى ناوخۆییه‌”.

“جه‌بار ئه‌لعه‌بادی” ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “قه‌رزه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى به‌كاربردن بووه‌”.