كۆمپانیای‌ سۆمۆ ده‌یه‌وێت سه‌رپه‌رشتی‌ كێڵـگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات

كۆمپانیای‌ سۆمۆی‌ عێراقی‌ ده‌یه‌وێت سه‌رپه‌رشتی‌ كێڵـگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات.

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاشكرایكرد له‌مه‌ودوا كۆمپانیای‌ نیشتیمانی‌ نه‌وتی‌ عێراق كه‌ به‌سۆمۆ ناسراوه‌” سه‌رپه‌رشتی كه‌رتی‌ ده‌رهێنان و فرۆشتنی‌ نه‌وت و په‌ره‌پێدانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ عێراق ده‌كات.

عاسم جیهاد وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌وباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند” كۆمپانیای‌ سۆمۆ كه‌پێشتر كاری‌ به‌بازاڕكردنی‌ نه‌وت بووه‌” له‌مه‌ودوا ده‌یه‌وێت ته‌واوی‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی‌ عێراق بخاته‌ژێر ده‌ستی‌ خۆیه‌وه‌، وتیشی‌ سۆمۆ به‌نیازه‌ پشت به‌كه‌سانی‌ شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموون ببه‌ستێت ڕۆتین له‌بواری‌ نه‌وتدا كه‌مبكاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌كێڵـگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت ڕایگه‌یاند به‌پێی‌ یاسا سۆمۆ ده‌توانێت له‌ته‌واوی‌ خاكی‌ عێراقدا به‌هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌ كاره‌كانی‌ ئه‌نجام بدات.

دووشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگی‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ كۆمپانیای‌ نیشتیمانی‌ نه‌وتی‌ عێراقدا، وه‌زیری‌ نه‌وتیش ئه‌و بڕیاره‌ی‌ به‌هه‌نگاوێكی‌ مێژوویی وه‌سفكرد بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی‌ سامانی‌ نه‌وتی‌ عێراق.