كۆمپانیای HTC كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیاران.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “gadgets” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای HTC ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای HTC بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێ دروست كرد به‌ناوی “U12 EYEs” ه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه، كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره مۆبایلانه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی HTC پاترییه‌كی 3930 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 652، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 ئۆڵترا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه6.0 ئیجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 2160x 1080 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌یه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگا بایت و ده‌توانی میمۆری ده‌ره‌كیشی بۆ دانێی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 498 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.