کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل، جەیمس جێفری باڵیوزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق دەکاتە راوێژکاری خۆی و ویلایەتە یەکگرتووەکانیش کێشەی ئەوەی ھەیە ئایا لە ناوچەکانی خوارووی عێراق کاربکات، یاخود پابەند بێت بە رێکەوتننامەکانی پێشوویەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.
مانگی رابردووش نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی رازیکردنی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل ی ئەمریکی، گرێبەستی گرانبەھای خستۆتە بەردەم ئیدارەی ئەو کۆمپانیایە بۆ گەڕانەوە بۆ کارکردن لە عێراق و راگرتنی کارەکانی لە ھەرێمی کوردستان دا.
لە ساڵی ٢٠١١ ـەوە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بەمەبەستی کارکردن لە ٦ کێڵگەی نەوت دا گرێبەستی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دا مۆرکردووەو لەئێستادا چەندین کۆمپانیای گەورەی دیکەی وەک تۆتاڵ ـی فەرەنسی، گاز پرۆم نێت ـی روسی و شێڤرۆن ـی ئەمریکی لە کێڵگەکانی کوردستان نەوت بەرھەمدەھێنن.