هاورده‌كردنی چه‌ند به‌روبومێكی كشتوكاڵی هه‌رێم بۆ پارێزگاكانی باشووری و ناوه‌ڕاستی عیراق له‌لایه‌ن به‌غداوه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كانی عیراق، به‌ره‌سمی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی ژێری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵی پابه‌ند كردووه، به رێگریكردن له هاورده‌كردنی چه‌ند به‌روبومێكی كشتوكاڵی له شاره‌كانی هه‌رێم بۆ پارێزگاكانی باشووری و ناوه‌ڕاست، به پاساوی پاراستنی نرخی به‌رهه‌می ناوخۆیی له وه‌زری به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كاندا، كه بڕیاره‌كه له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق بووه.
لایخۆشیه‌وه ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: تا ئێستا هیچ نووسراوێكی ره‌سمی عیراقیان له‌و باره‌یه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
وتیشی: پێشتر به‌غداد چه‌ند جارێك بڕیاری هاوشێوه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر بازاڕی پارێزگاكانی باشووری و ناوه‌ڕاست.
سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌میش، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كانی عیراق هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی په‌له‌وه‌ری له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پارێزگاكانی تری عیراق غه‌ده‌غه‌كرد.