سه‌عد حه‌دیسی: فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌ و به‌غداش مووچه‌ ده‌نێرێت

وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایده‌كات فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌ و به‌غداش مووچه‌ ده‌نێرێت.

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ڕێككه‌وتوون و چه‌ند ڕێكارێك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ماوه‌ كه‌ به‌منزیكانه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وته‌بێژی حه‌یده‌ر عه‌بادی وتیشی: له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.