رووسیا به هۆی جێگیركردنی چه‌كه “مه‌ودا بێسنووره‌كان” كه له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌ره‌ی پێداون و ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌سه‌ر سنووری باكووری خۆرئاوای ئه‌ورووپا كه په‌ره‌ی پێداون جێگیری كردوون، بووه‌ته مایه‌ی درووستبوونی كاردانه‌وه له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپا.
ئه‌و چه‌كانه‌ی كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاشكرایكردن و بە چه‌كی “نه‌به‌زیو” ناویبردن، جارێكی دیكه ئاستی كێبڕكێی خۆپڕچه‌ككردنی له جیهاندا، نیشاندا. رووسه‌كان له پاڵ فراوانكردنی مه‌ودای ئه‌و چه‌كانه‌ی كه هه‌یانه، ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه نه‌وه‌یه‌كی نوێ له چه‌كیان تاقیكردووه‌ته‌وه كه توانای لێدانی هه‌ر خاڵێكی له‌سه‌ر رووی گۆی زه‌وی هه‌یه.
رووسیا به مه‌به‌ستی جێگرتنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیی كیشوهربڕی “ڤۆیڤۆدا” كه له ساڵی ١٩٨٨ه‌وه هه‌یه‌تی و وڵاتانی خۆرئاوا به “شه‌یتان” ناویده‌به‌ن، مووشه‌كی “سارمات”ی په‌ره‌پێداوه.
له ساڵی ٢٠١٠ه‌وه مووشه‌كه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوه‌كیی زیاتر له ڤۆیڤۆدا هه‌یه و مه‌وداكه‌ی فراوانتره و له توانایدایه كه جه‌مسه‌ری باكوور و باشوور ببڕێت و ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت.
سارمات كێشی نزیكه‌ی ٢٠٠ تۆن دەبێت و له پاڵ تایبه‌تمه‌ندیی فڕینی چالاكی ماوه كورتدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه له لایه‌ن ئه‌و سیستمی به‌رگریی ئاسمانییانه‌وه كه له ئێستادا بوونیان هه‌یه، ناتوانرێت ده‌ستنیشان بكرێت. شاره‌زایانی سه‌ربازیی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن سارمات خاوه‌نی مه‌ودایه‌كه له نێوان ١١ هه‌زار بۆ ١٨ هه‌زار كیلۆمه‌تر.
ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه رووسیا به په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی H-101 كه له سووریا به‌كاریده‌هێنێت، به پشتبه‌ستن به وزه‌ی ناوەکیی به‌رهه‌میهێناوه “مه‌وداكه‌ی بێسنووره” و هێشتا ناوی نازانرێت. به گوزارشتی پوتین، خاوه‌نی مه‌ودایه‌كی ١٠ هێنده‌ی مه‌ودای هاوشێوه‌كانی مووشه‌كی تۆماهۆكی ئه‌مریكییه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به فڕین له ئاستێكی كه‌می به‌رزاییدا بگاته ئامانجه‌كه‌ی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه رووسه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه نه‌توانرێت رێگه‌ی ئاسمانیی مووشه‌كه‌كه بخه‌مڵێنرێت په‌ره‌یان به مووشه‌كه‌كه داوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی توانای رێگرییكردن له مووشه‌كه‌كه‌یان نییه.
رووسه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن مووشهكگهلی ئه‌وتۆیان به‌رهه‌م هێناوه كه ناتوانرێت له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی وڵاتانی دوژمنه‌وه ده‌ستنیشانبكرێت و به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و سیستمانه‌ی به‌رگرییش، مووشه‌كی ستراتیجیی كشوهربڕی هایپه‌رسۆنیك (خێرایی زیاتر له پێنج هێنده‌ی خێرایی ده‌نگ) به ناوی “ئاڤانگارد” په‌ره‌پێده‌ده‌ن.
ڤلادیمیر پوتین سه‌باره‌ت به مووشه‌كی ئاڤانگارد كه بانگه‌شه ده‌كرێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خێراییه‌كه‌ی بگاته ٢٠ هێنده‌ی خێرایی ده‌نگ (Mach 20)، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد مووشه‌كه‌كه له‌توانایدایه ئامانجه‌كانی هاوشێوه‌ی “نه‌یزه‌ك”ێك بپێكێت. كاربه‌ده‌سته سه‌ربازییه‌كانی رووسیا، باوه‌ڕان وایه به هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه‌وه، مووشه‌كه‌كه له توانایدایه به ئاسانی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی له‌ناوبه‌رێت.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت سیستمی مووشه‌كی كینجاڵ (خه‌نجه‌ر) كه نزیكه‌ی ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ست به په‌ره‌پێدانی كراوه له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه. مووشه‌كه‌كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوه‌كی و ئاسایی هه‌یه و ده‌توانرێت له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوشێوه‌ی MiG-31 ببه‌سترێت و له كاتی هه‌ڵدانیدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خێراییه‌كه‌ی بگاته ١٠ هێنده‌ی خێرایی ده‌نگ (Mach 10). مووشه‌كی كینجاڵ مه‌وداكه‌ی دوو هه‌زار كیلۆمه‌تره و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت توانای له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م سیستمەكانی به‌رگریی هەیە كه له ئێستادا بوونیان هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه په‌ره‌پێیان پێده‌درێت.
له میانی ناساندنی چه‌كه نوێیەكاندا، پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چه‌كه ژێر ئاوییه‌كان خاوه‌ن مه‌ودای بێ‌سنوورن. گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئامێره‌كانی ژێرئاو و تۆرپیدۆكان هێزی وزه‌ی ناوه‌كییه. چه‌كه ژێر ئاوییه‌كان خاوه‌ن توانای به‌رزی جموجۆڵن و جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه به هۆی سووته‌مه‌نی ناوه‌كییه‌وه مه‌ودایان سنووردار نییه و ده‌توانن بگه‌نه هه‌ر شوێنێك له جیهان. به پێی وته‌كانی پوتین بێت ئامانجیان له‌و جۆره چه‌كانه كه تایبه‌تمه‌ندی ئاسایی و ناوه‌كی له خۆ ده‌گرن دامه‌زراندنی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و ناوچه‌ی پشتێنه‌ی كهناراوەكانه.
به پێچه‌وانه‌ی چه‌كه‌كانی دیكه مووشه‌كه‌كانی ئیسكه‌نده‌ر كه رووسیا ماوه‌یه‌كی زۆره بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات یان ده‌سڵه‌مێته‌وه له به‌كارهێنانی و پێشبڕكێی چه‌كه‌كانی پێ ناكات، به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌كاری ده‌هێنێت.
مووشه‌كه‌كانی ئیسكه‌نده‌ر كه تایبه‌تمه‌ندی ئاسایی و ناوه‌كی له خۆ ده‌گرێت ده‌توانێت مه‌ودای ٥٠٠ كیلۆمه‌تر ببڕێت. رووسه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له ژماره‌یه‌ك بهرهوپێشبردندا ده‌توانن مه‌ودای مووشه‌كه‌كه بگه‌یه‌ننه ١٥٠٠ كیلۆمه‌تر.
كرملین به‌شه‌كانی مووشه‌كه‌كانی ئیسكه‌نده‌ری له كالینینگراد جێگیر كردووه كه نزیك له بنكه‌ی مووشه‌كی به‌رگری ئه‌مریكا له پۆڵۆنیا. وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند كه پێویسته مانۆڕهكانیان له شوێنی جێگیركردنی مووشه‌كه‌كانی ئیسكه‌نده‌ر له كالینینگراد بكه‌ن كه ده‌كه‌وێته نێوان لیتوانیا و پۆڵۆنیای ئه‌ندامانی ناتۆ.
رووسیا كه ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له ده‌ریای قەزوینەوە ئاراسته‌ی كردن و به بڕینی هەزارو٥٠٠ كیلۆمه‌تر ئامانجهكانیانی له سووریا پێكا، رایگه‌یاند كه له‌م دوایه‌دا مووشه‌كی جۆریKh-50 گه‌شه‌پێداوه كه له ئاسمانه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كات و مه‌وداكه‌ی هەزارو٥٠٠ كیلۆمه‌تره، هه‌روه‌ها مووشه‌كی هێرشبه‌ری AS-19 Koala كه مه‌وداكه‌ی نزیكه‌ی سێ هه‌زار كیلۆمه‌تره، هه‌روه‌ها مووشه‌كی هێرشبه‌ری جۆری Tsirkon 3M22 كه له ده‌ریا و ئاسمانیشه‌وه ئاراسته ده‌كرێن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ مووشه‌كه‌كانی دیكه پێنج هێنده به‌رزه و به وزه‌ی kinetik كار ده‌كات، توانیوویشیانه فڕۆكه‌ی بێبزوێنهری جۆری YU-54 ultra خێراییه‌كه‌ی ١٠ Mach به‌رنه پێش.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جه‌ختی له‌وه كردبۆوه پێشخستنی چه‌كه‌كانیان “ئه‌و چه‌كانه‌ی تێكناشكێندرێن” وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ سیسته‌می مووشه‌كی ئه‌مریكا كه ده‌وری رووسیای پێگرتووه. وڵاتانی خۆرئاوا چاودێری هه‌نگاوه‌كانی رووسیا ده‌كه‌ن له پێشبڕكێی چه‌ك و چۆڵدا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، دانا وایت رایگه‌یاند كه گوته‌كانی پوتین نه‌بووه‌ته هۆی سه‌رسووڕمان بۆ ئه‌و و ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه “هه‌ر جۆره هێرش”ێكن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ستراتیجی ئه‌مریكا، جۆن هایتین رایگه‌یاند “رووسیا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا. ده‌مویست به چاوی دۆست و هاوبه‌ش سه‌یریان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و چه‌كانه ده‌بینین وه‌ك سه‌رباز بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان به‌ده‌سته‌وه نییه”.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ نیگه‌رانی خۆی له وته‌كانی پوتین ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: “وه‌ڵامی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی رووسیا ده‌ده‌ینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه”.