نێوان ئەمریکا و کۆریای باکووردا ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر بێت و لە نێوان چین و ئەمریکادا جەنگی بازرگانی هەڵبگیرسێت ئەوان وەڵامی پێویستیان دەبێت.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا لە پەکینی پایتەخت پشتگیری وڵاتەکەی دووپات کردەوە بۆ هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەی ئێستای کۆریای باکوور و کۆریای باشوور.
ڤانگ جەختی کردەوە کە تەواوی لایەنەکان سوورن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەکە و ئێستا لە قۆناغێکی هەستیاردان و ئاماژەی بە گرنگی هەوڵەکانی چارەسەری کێشەی ناوچەکە کرد لەسەر مێزی گفتوگۆ و بەردەوامی دان پێیان.
ڤانگ باسی لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی بازرگانی کرد لە نێوان ئەمریکا و چین-دا و دووپاتی کردەوە کە لە دۆخێکی وەهادا هەموو لایەک زیانی بەردەکەوێت و ئاشکرای کرد کە کاتی هات ئیدارەی پەکین وەڵامی گونجاوی دەبێت. ئاشکراشی کرد کە جەنگی بازرگانی رێگایەکی راست نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەهەڵەی لەقەڵەم دا.