قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رۆژی ژنانەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت ” لە کوردستانیشدا خانمان شان بەشانی پیاوان و بگرە باشتر لە پیاوان لەسەرجەم بوارەکاندا خزمەت دەکەن”.
لەو پەیامەیدا کە ئەمڕۆ ٥ شەممە بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی دەڵێت ” لەم یادەدا سڵاو بۆ خانمانی جیهان و کوردستان بەتایبەت، ئەخوازم پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی، زیاتر کارکردن بۆ یەکسانی، حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەبێت ئازایانەو بوێرانەتر داکۆکیکاربن بۆ بەدهێنانی مافە بەدینەهاتوەکانی ئافرەتانی کوردستان”.
هەروەها دەشڵێت ” لە جیهان و لە کوردستانیشدا خانمان شان بەشانی پیاوان و بگرە باشتر لە پیاوان لەسەرجەم بوارەکاندا خزمەت دەکەن و سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە”.