نوسینگەکانی گواستنەوەی بار لەمەرزی باشماخ نیگەرانن

كۆمەڵێک لە بازرگانانی گواستنەوەی بار لە مەرزی باشماخ نیگەرانن لەبەرامبەر ئەو گرفتانەی کەڕۆژانە بۆیان دروست بووە و ھاوکاری ناکرێن، داوا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن بەدەم داواکاریەکانیانەوە بێن .

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک خاوەن نوسینگەکانی گواستنەوە لە مەرزی باشماخ، کە چەند داواکاریەکیان ئاراستەی ژوورکرد بە مەبەستی ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی و گەیاندنی کێشەکانیان بە لایەنی پەیوەندیدار.

بەھرۆز سید محەمەد، خاوەنی نوسینگەی بانە لە مەرزی باشماخ لەبارەی داواکاریەکانیانەوە ڕایگەیاند” ئێمە ژمارەیەک لە خاوەن نوسینگەکانی گواستنەوەی مەرزی باشماخین سەردانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیمان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان کە ماوەیەکە بۆمان دروستبووە لە مەرزەکە”.
 
ڕاشیگەیاند”داوامان کرد ئەو بارانەی پشکنینی COC یان نیە کار بە شەھادەی مەنشەئبکرێت وە ئەو بارانەی گەشتون و پشکنی COC یان نیە پشکنینیان بۆ بکرێت و بڕێک پارەیان لێ وەربگیرێت وە بڕیاری پشکنین بە COC کەسەر بە کۆمپانیای B.V یە ڕابگیرێت تا دوای ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێمی کوردستان”.

ئاماژری بەوەشدا” داوامنکردووە ئەو بارانەی لەمەرزی باشماخ پشکنین و پسوڵەی گومرگیان بۆ کراوە لەدەرەوەی دەروازە جارێکی تر ڕانەگیرێن و پشکنینیان بۆ نەکرێتەوە وەک دەروازرکانی تری کوردستان کە یەک جار پشکنینیان بۆ دەکرێت بەتایبەت لە بازگەی پێنجوێن وە جیاکردنەوەی ھەندێک بەرھەم کە پێویستیان بە بڕوانامە و پشکنین نیە وەک مۆبیلیات و دەرگا و ئاسن و تەختە و یاری منداڵان و قوماش و چەند بابەتێکی دیکە، وە خواردەمەنی لەژێر چاودێری تەندروستیدابێت تا ئەوکاتەی ئامێری پێشکەوت و دابین دەکرێت”.

لەبەرامبەر ئەم داواکاریانە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  سیروان محەمەد ڕایگەیاند” ئێمە ئەم کێشانەی نوسینگەکانی باشماخ دەگەیەنین بە پارێزگاری سلێمانی تا لەنزیکەوە لەکێشەکە ئاگاداربێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانین چارەسەریان بۆ بکەین”.