وه‌سفی خه‌لیل، راوژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له‌سنوری پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ڕوو له دروستكردنی پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی ده‌كه‌ن، له‌ئێستاشدا زیاتر له ٦٥ پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی هه‌یه”.
راوێژكاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وتیشی ”پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی له‌شاری سلێمانی توانیویانه له‌سه‌دا ٢٥%ی پێداویستی ناوخۆ دابین بكه‌ن، ئه‌وی ده‌مێنێته‌وه له‌باشور و ناوه‌راستی عێراق و ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت، ئه‌وی له باشوری عێراقه‌وه دێت ماسی زیندوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێران به‌شێوه‌ی ماسی به‌ستو و ماسی سه‌له‌مۆن هارورده‌ی بازاره‌كان ده‌كرێت”.
وه‌سفی خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌توان ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت له زیادكردنی پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی له‌رێگه‌ی دابینكردنی په‌نجه ماسی و عه‌له‌فه‌وه بۆ پرۆژه‌كان و ئاسانكاری كردن له‌پێدانی مۆڵه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌ی په‌خێوكردنی ماسی دروست بكه‌ن”.