جەیف بیزۆس به‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سی جیهان دیاریكرا

ئەمساڵ گۆڤاری (فۆربیس) یەکەم دەوڵەمەندی دیاریکرد کە ئەویش جەیف بیزۆس، سەرمایەداری ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنە.

جەیف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئامازۆنە بۆ بازرگانی گواستنەوەی کەلوپەل لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە و سامانەکەی زیاتر لە 110 ملیار دۆلارە.

ئەمساڵ بیزۆس سامانەکەی زیاتربوو لە بیل گەیتس، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە ساڵی رابردوو لە لوتکەی لیستەکەدا بوو بە سامانی 90 ملیار دۆلار.

لەدوای بیزۆسیش، بیڵ گەیتس دێت کە سامانەکەی 90 ملیاری تێپەڕاندوە و وارین بافیت بە 84 ملیار دۆلارەوە پلەی سێیەمی گرتووە.

ساڵانە لە 72 وڵاتی جیهانەوە لیستی ملیاردێرەکانی جیهان کە ژمارەیان 2208 کەسە دیاریدەکرێت، لەساڵی پارەوە 121 کەس لە لیستەکەدا نەماون، بەڵام 259 ملیاردێری نوێ هاتونەتە ناو لیستەکەوە.