وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٨ ئاشكرا دەکات و بەو پێیەش جیاوازییەکی زۆر لە داهاتی هەمان مانگی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی ئەو وەزارەتەدا هەیە.
له داتایه‌كی نوێ‌دا كۆی گشتی داهات و خه‌رجیه‌كانی وه‌زاره‌ت له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ كه سه‌رچاوه‌كانی بریتین له فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه و وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی زانیارییه‌كان ده‌توانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت به تایبه‌تی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وان و چالاكوانانه‌وه .
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەرەڕای داخستنی فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا، بەڵام هێشتا داهاتی وەزارەت لە خەرجییەکانی زیاترە.
داهاتی وه‌زاره‌ت به دۆلار له‌و مانگه‌دا بریتی بووه له (280، 211) دوو سه‌د و یانزه هه‌زار و دوو سه‌د و هه‌شتا دۆلار و خهرجیهكانیشی گه‌یشتۆته (283 ، 66) شه‌ست و شه‌ش هه‌زار و دوو سه‌د و هه‌شتا و سێ دۆلار .
لە کاتێکدا کۆی گشتی داهاتی وەزارەت لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٧ بڕی ٣٣ ملیۆن و ٤٦٤ هەزار و ٢١٤ دۆلاری ئەمریکی بووە.
بەو شێوەیەش داهاتی هەمان مانگی ساڵی پار لەچاو هەمان مانگی ئەمساڵ بڕی ٣٣ ملیۆن و ٢٥٢ هەزار و ٩٣٤ دۆلاری ئەمریکی بووە.