هەرێم ڕازی بووە بە فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە كە حكومەتی ڕوسیا لە ڕێگەی كۆمپانیای ڕوز نەفت ەوە ڕۆڵی هەیە لە گفتوگۆكانی نبَوان هەولێر و بەغدا و ڕوسیا دەیەوێت پشكی هەبێت لە هەناردەكردنەوەی سەربەخۆی نەوتی هەرێمی كوردستان و فرۆشتنی.

دوو سەرچاوەی باڵای بەشدار لە گفتوگۆكاندا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە : حكومەتی هەرێم ڕازی بووە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و دانانی پارەكەی لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ وە بەلام بەو مەرجەی مافی ئەوەی هەبێت بڕێك نەوت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەكاربهێنێت و بەغداش شایستە داراییەكانی ڕوز نەفت خەرج بكات.

ڕۆیتەرز نوسیویەتی: هەولێر داای چارەسەرێكی بەپەلە دەكات و بەغداشی ئاگادار كردۆتەوە بەڵام تاوەكو ئێستا بەغدا وەڵامی نەداوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە لەكاتی سەردانی دییر كاسیمرۆ جێگری سەرۆكی كۆمپانیای ڕوز نەفت بۆ بەغدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق تاوتوێی ئەو پرسە كراوە.