بەغدا سێ موچە بۆ بەڕێوبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و نشینگە و رەگەزنامە و كارتی زانیاری دەنێرێت.
لەو بارەوە عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە گەلی كوردستانی راگەیاند رۆژی شەممە وەفدێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا بۆ وەرگرتنی مووچەی ژمارەیەك بەڕێوبەرایەتی , ئاماژەی وەفدەكە مووچەی بەڕێوبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و نشینگە و رەگەزنامە و كارتی زانیاریی دەهێنێت و مووچەی هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردوویان پێكەوە دەدرێتێ.