حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: پێش كۆتایی مانگی ئازار ، مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت كه پرۆسه‌ی وردبینیان كۆتایی هاتووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: به‌رده‌وام ده‌بن له ووردبینی كردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و وتیشی ” پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كرێت كه ووربینیان بۆ كراوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌رێم قایل بووه به راده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق و به‌منزیكانه‌ش هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كرێنه‌وه, هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی، هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له چاكسازی و پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری به‌گرنگ ناوبرد.