سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە یەکەم گەشتی عومرە ڕاستەوخۆ لە سلێمانییەوە بۆ سعودیە ئەنجام دەدرێت.
شێخ قادر قەرەداغی سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە ڕایگەیاند، لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ئاگادارکراوینەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٧ی ئازار یەکەم گەشتی حەج و عەمرە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شاری جددەی سعودیە ئەنجام دەدرێت.
روونیشیكردەوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی رۆژی چوارشەممە گەشتە راستەوخۆكە ئەنجام دەدەن 158 كەسن و ئەوەشیخستەڕوو كە رۆژی 9ی ئەم مانگەش دووەمی گەشتی راستەوخۆ بۆ سعودییە ئەنجام دەدرێت.
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بەهۆی ریفراندۆمەكەی ئەیلولی 2017ەوە گەشتە نێودەوڵەتییەكانی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانیی قەدەغەكرد، ئەمە یەكەمجار گەشتی نێودەوڵەتی راستەوخۆ بۆ یەكێك لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.
شایەنی باسە فرۆکەخانەی نوێودەوڵەتی سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە ”چوارشەمە ٧-٣-٢٠١٨ یەکەمین گشتى عومرە لە فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى ڕاستەوخۆ بۆ ووڵاتى سعودیە دەستپێبکات وە جگە لەمە تائێستا هیچ بڕیارێکى تر نەگەیشتووەتە لامان بۆ گەشتەکانى ترى دەرەکى” .