کۆمپانیای ڕۆزنەفتى ڕوسی هەوڵدەدات، ڕۆڵ ببینێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێم، سه‌باره‌ت به هانارده‌کردنی نەوتی عێراق.
بەپێی ڕۆیتەرز، هەرێمی کوردستان بەحكومه‌تى عێراقى ڕاگەیاندووە ئامادەن بە هه‌نارده‌كردنى نەوت و ڕادەستکردنی داهاتەکەی بە دوو مەرج، به جۆرێك بەشێك لەو نەوتەی ده‌پاڵێورێت لەناوخۆدا بەکاربهێندرێت و بەغدا باجی هه‌نارده‌كردنى نەوت بداتە کۆمپانیای ڕۆزنەفت.
ڕوسیا به‌شێكى زۆرى نه‌وتى عێراق ده‌كڕێت، ساڵی رابردوو ئامادەبوو قه‌رز بداتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو ڕێکكەوتنە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دانیپێدانەنرا.
کۆمپانیای ڕۆزنەفت ئاماژەشی بەوەداوە، کە دەبێت هەردوو حکومەت لەسەر چەند خاڵێك کۆك بن بۆئەوەی بتوانن هەنگاوبنێن و دەستبکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق.