یه‌ك تریلیۆن دینار بۆ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراقدا زیادكرا

حكومه‌تی فیدرالی عیراق ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندا به‌ زیادكردنی‌ بڕی‌ یه‌ك تریلیۆن دینار بۆسه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراقدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ و ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی وتوه‌ “حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ له‌وه‌ی‌ بڕی‌ یه‌ك تریلیۆن دیناری‌ دیكه‌ بخرێته‌سه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراقدا”.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق وتویه‌تی “به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بێته‌ 7 تریلیۆن و 597 ملیار دینار واته‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌گاته‌ 14%”.