عەتا حاجی رەجەب ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی لەم چاوپیکەوتنەیدا لەگەڵ سایتی ژوور دەڵێت ”ئه‌مساڵ ره‌شترین ساڵه له‌مێژووی به‌هارو نه‌ورۆزی كوریدا بۆ بازاڕی قوماش، ئه‌توانم بڵێم ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو هاورده‌كردنی قوماش له‌سه‌دا ٨٠% دابه‌زیوه”.
بازرگانی‌و پیشەسازی: له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌هاردا ره‌وشی بازاڕی قۆماش چۆنه؟
عەتا حاجی رەجەب: ئه‌م ساڵ ناخۆشترین و بێ بازاڕیترین ساڵ بوو بۆ بازاڕی قوماش، له‌ساڵانی رابردودا بازرگانان له‌مانگی دوانزه‌وه كه‌ل و په‌ل و كوتاڵیان ده‌هێنایه بازاڕه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نه‌وروز و به‌هاردا سه‌رفی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ساڵ باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ بازرگانێك توانیبێتی بڕێكی زۆر قوماش بهێنێت و بیخاته بازاره‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه هی ساڵانی رابردووه.
بازرگانی‌و پیشەسازی: كزبونی جوڵه‌ی بازاڕی قوماش چ كاریگه‌ریه‌كی كردۆته‌وه سه‌ر به‌رگدروه‌كان؟
عەتا حاجی رەجەب: له‌ساڵانی ٢٠١٣دا خه‌یات له‌مانگی دوەوه نه‌یئه‌توانی یه‌ك قات وه‌ربگرێت ئه‌وه‌نه جل و به‌رگی خه‌ڵكی لابوو، به‌ڵام ئێستا كه ١٨ رۆژی ماوه بۆ نه‌ورۆز، بچیته لای هه‌ر خه‌یاتێك به‌زوترین كات جله‌كه‌ت بۆ ئه‌دورێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بازاڕیان نیه.
بازرگانی‌و پیشەسازی: به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو له‌ئێستادا هاورده‌كردنی قوماش له‌سه‌دا چه‌ند دابه‌زیوه؟
عەتا حاجی رەجەب: ئه‌توانم بڵێم له‌سه‌دا ٨٠% دابه‌زیوه بازرگان كه‌ل و په‌ل ئه‌هێنێت بۆ فرۆشتن كه نه‌فرۆشرێت چی لێبكات.
بازرگانی‌و پیشەسازی: ئەو قوماشانەی لەبازارەکانی شاری سلێمانیدا هەیە لەچ وڵاتێکەوە هاوردە دەکرێت؟
عەتا حاجی رەجەب: زۆربەی قوماشەکان لەوڵاتانی تورکیا و ئێران و هێندستان و سینەوە هاوردە دەکرێن بۆ شاری سلێمانی قوماشی تورکی کوالێتی زۆر بەرزە ئێرانیەکان کوالیتیان بەرزە سینەکان کوالێتیان لەو دوانە بەرزترە بەڵام گۆرانکاری بەسەر دێت، هەندێکیان کوالێتیان نزمە لەبەغاوە هاوردە دەکرێن بۆ شتی بازاری بەکاردێن، بەڵام قوماشی سینی هەیە کوالێتیەکەی وەک ئینگلیزی و ئیتاڵی وایە لەبەر ئەوەی بەچاکی دروستکراوە و کوالیتی زۆر بەرزە ئەمەش بەپێی خواستی بازرگانەکە ئەگۆرێت هەیە حەز ئەکات شتی کوالێتی بەرز و چاک هاوردە بکات و بازرگان‌یش هەیە بەپێچەوانەوە.
بازرگانی‌و پیشەسازی: نرخی قوماش له‌ئێستادا چۆنه؟
عەتا حاجی رەجەب: نرخ به‌رده‌وام له‌دابه‌زیندایه كه كه‌ل و په‌ل نه‌فرۆشرێت بازرگان ناچاره نرخ دابه‌زێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كاڵاكانی ببێته‌وه به پاره، قوماش هه‌رزانه به‌ڵام تێچوی دورینه‌كه‌ی زۆره و خه‌یات گرانه.
بازرگانی‌و پیشەسازی: ڕەوشی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان شاری سلێمانی و ناوەڕاست و خواری عێراق چۆنە؟
عەتا حاجی رەجەب: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ باشور و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامە، به‌ڵام به‌گشتی كوالێتی قوماش له‌باشووری عێراق زۆر باش نیه چونكه له‌وێ هه‌موو جۆره قوماشێك سه‌رف ئه‌بێت به‌تایبه‌تی له مانگی موحه‌ره‌م و بۆنه‌كاندا، كوالێتی كوتاڵ له‌كوردستان زۆر به‌رزتر و باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منافه‌سه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێوان بازرگاناندا هه‌یه و خه‌ڵكی كوردستان به‌دوای كوتاڵی باش‌دا ده‌گه‌رێن، بۆیه بازرگانی كوردستانیش قوماشی باش و كوالێتی به‌رز ده‌هێنن.
بازرگانی‌و پیشەسازی: لەبەرچی نەتوانراوە لەکوردستان کارگەیەکی قوماش دابنرێت، جل و بەرگی مارکەی کوردیمان هەبێت؟
عەتا حاجی رەجەب: ئێمە ئەگەر کارگەی قوماشەکەشمان نەبێت لەرابردوودا کارگەی خەیاتەمان هەبوو لەشاری سلێمانی کۆمەڵیک کرێکاری بەتوانا و شارەزای تێدابوو هەلی کاری بۆ ٧٠٠ کەس رەخساند بوو چاکەت و پانتۆڵ و جلی کوردی و ئەنواع جلی بۆ پیاوان و ژنان و منداڵان بەرهەم دەهێنا کە مارکەیەکی خۆماڵی بوو جگە لەو ٧٠٠ کەسەی لەکارگەکدا ئیشیان دەکرد بەسەدان فرۆشیاری ناو بازاریش لەکارگە سودمەند بوون، پرۆژەیەکی جوانی سلێمانیش بوو، بەرهەمەکانی هەناردەی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش دەکرا لەڕوی نرخیشەوە کەسانی بێ دەرامەت سودمەندی یەکەم بون لەکارگەکە لەبەر ئەوەی چاکەت و پانتۆڵ و جلی کوردی بە قەیست ئەدا بەفەرمانبەران و هاولاتیان بەلام بەداخەوە لەدوایی ساڵی ٢٠٠٣وە کارگەکە داخرا.