ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ به‌شدارایی كورد پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 ی تێپه‌ڕاند، داواكارییه‌كانی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 ی عێراقدا جێبه‌جێنه‌كرا.
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 ی عێراق له 58 مادده پێكهاتووه‌و به‌گوێره‌ی پڕۆژه یاساكه‌ش 50 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگریی عێراق ته‌رخانده‌كرێت.
دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2018ی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند:په‌رله‌مانی عیراق پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2018ی په‌سه‌ندكردو له‌و یاسایه‌شدا كۆتایی به بڕینی رێژه‌ی له 3.8% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت هاتووه‌و هیچ بڕێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابڕدرێت.
جەختیشی كردەوە كە دەبێت پەرلەمانی عێراق چاودێری دۆخی ئابوری هەرێم بكات.
وتیشی”لەبودجەدا موچەی پێشمەرگە لەگەڵ پابەندبون بەدەستور جێگیركراوە. هەروەك بڕێك پارە بۆ هەڵەبجە تەرخانكراوە بەمەبەستی دروستكردنی هۆڵێكی نمونەیی لەزانكۆی هەڵەبجە.”