نرخی گالاكسی S9 له‌ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 844 دۆلاری ئەمەریكییە


كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، نوێترین ڤێرژنی مۆبایلی گالاكسی S9 و S9+ی خستە بازاڕەكانەوە، نرخی ئەو مۆبایلە نوێیەش لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازی هەیە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا.

بەهۆی دانانی باجی زۆر لەسەر گالاكسی لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا نرخی مۆبایلی گالاكسی ئێس 9 دەگاتە زیاتر لە هەزار دۆلاری ئەمەریكی، بەڵام لە ئیمارات كە گالاكسی ئێس 9ی پێ گەیشتووە، نرخەكە تەنیا 844 دۆلاری ئەمەریكییە و لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە بڵاو بووەتەوە.

كۆمپانیای سامسۆنگ ڕۆژی 26ی شوبات/فێبرایەر لە بەرشلۆنە پەردەی لەسەر ڤێرژنی نوێی گالاكسی لادا و باشترین و بەهێزترین تایبەتمەندییەكانی ئەو مۆبایلەی ڕاگەیاند.

هاوكات بۆ یەكەمجار لە دوای بڵاوكردنەوەی بەشێوەی فەرمی لە بورجی خەلیفەی وڵاتی ئیمارات، مۆبایلەكەی خستەڕوو و لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەوە.

گالاكسی ئێس 9 جیا لەوەی كامێراكەی زۆر پێشكەوتووە، هاوكات دژە خۆر و دژە ئاو و تەمومژە و تایبەتمەندی دەنگی زۆر بەهێزی هەیە، لەگەڵ پەرەپێدانی تەواوی تواناكانی تری، بە نوێترین تەكنەلۆجیای سەردەم خرایە بازاڕەكانەوە.