پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكرێت


بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: پێدانی كارەبای نیشتیمانی لە 10 كاتژمێرەوە بۆ 15 كاتژمێر زیاد دەكرێت.

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارە بۆ ئەم مانگە پێدانی كارەبای نیشتیمانی لە 10 كاتژمێرەوە بۆ 15 كاتژمێر زیاد بكرێت.

هەروەها ئومێد محەمەد هۆكاری زیادبونی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی ئاشكرا كردو ڕایگەیاند: بەهۆی گۆڕانگاری لەكەش و هەوادا لەئێستادا خواستێكی كەمتر لەسەر بەكارهێنانی كارەبا هەیە لە لایەن هاوڵاتیانەوە.

بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد: بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو لە چەند ڕۆژی داهاتوو پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان زیاتر دەكرێت.