باجی تایبەت بە كاركردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە سنوری دەروازەی سنوری باشماخ دروست دەكرێت


 بەمەبەستی رێكخستن و بەیاسایی كردنی كارەكانیان  لەلایەن بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی سنوری باشماخەوە  باجی تایبەت بەرێگەپێدانی كاركردن بۆ سەرجەم بارهەڵگرەكان درووست دەكرێت كە پیشتر ئەو باجە لەلایەن سەندیكای شۆفێرانەوە بەئۆتۆمبێلە بارهەلگرەكان دەدرا.

جێی ئاماژەیە لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ زیاتر لە 1800 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە و بچووك بوونیان هەیەو رۆژانە بەمەبەستی گواستنەوەی كەلوپەل و كاڵا لەنێوان هەرێمی كوردستان  و كۆماری ئیسلامی ئێران هاتوچۆ دەكەن.