لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەموو شوێنە گشتیەكان پابەند دەكات بە دانانی سیستمی كامێرای چاودێری و داوا لە هەموو ئەو شوێنانە دەكات كە تا ئێستا سیستمەكەیان نیە لەماوەیەكی دیاری كراودا كامێرای چاودێی دابنێن.
لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی پێویستە هەموو شوێنەكانی وەك “دووكان، رێستۆرانت، ماركێت، یانەكان، هۆتێل و هەموو شوێنە گشتیەكان پابەند بن بەدانانی سیستمی كامێرایی چاودێری، چونكە سیستمەكە گرنگییەكی بەرچاوی هەیە بۆ خاوەنكار و دامەزراوەكانی حكومەت بە تایبەت لەكاتی حاڵەتی دزی كردن یان هەر رووداوێكی نەخوازراو، لەبەر گرنگی سیستمەكەش پێویستە هەموو ئەو شوێنانەی كە تا ئێستا سیستمەكەیان نیە لە ماوەیەكی دیاری كراودا پابەند بن بەدانانی كامێرای چاودێری.
لایخۆشییهوه سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت : بوونی كامێرایی چاودێری هاوكاری هێزە ئەمنییەكانیش دەكات بۆ ئاشكرا كردنی هەر رووداو تاوانێك كە رووبدات.