سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی بڕی 11 تۆن ده‌رمانیان بۆ هاریكاری بریندارانی عه‌فرین كۆكرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی رایانگه‌یاند: كه بڕی 11 تۆن ده‌رمانیان بۆ هاریكاری برینداران و نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌فرین كۆكردوهتهوهو گه‌یاندویانه‌ته مانگی سوری كوردی بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی نزیكدا ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیانه بنێردرێت بۆ عه‌فرین.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، كه ئه‌م ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیانه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له كه‌مپینێكدا كۆكراونه‌ته‌وه كه‌له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كان و كۆگاكان و كارمه‌ندان دابین كراون.