سلێمانی: نرخی مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی 2 دیاریکرا

ووتە بێژى بەرێوەبەرایەتی کارەباى سلێمانی ئاشکرای دەکات نرخی هەر سەعاتێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی 2، 40 چل دینار دەبێت هاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی  3 دیاریکرا.

 

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندبەمەبەستی دیاریکردنی نرخ بۆ مانگی شوبات و دانانی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی ئازار لیژنەی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکان کۆبوەوە، بەپێی خشتەی بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی ئازار، بەیانیان لە کاتژمێر 7 بۆ 8:30 و عەسران لە 2:30 بۆ 1ی شەو بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت“.

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاندکارەبای بەیانیان لە رۆژانی هەینی و شەممە دەگوازرێتەوە بۆ دوانیوەروان، واتە لە کاتژمێر 1ی نیوەرۆوە کار بە مۆلیدەکان دەکرێت و کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن، هەروەها بەرنامەی مۆلیدەی گوندەکانی سنووری سلێمانی، رۆژانە لە ( 7 ) بەیانی بۆ (12)ی نیوەرۆ کار دەکەن“.

ئاماژەی بەوەشدالە کۆبونەوەکەدا، ئەو خاڵە دوپات کرایەوە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی پێویستە 15 خولەک زیاتر تێنەپەرێت بەسەر دابینکردنی کارەبای مۆلیدە بۆ هاولارَتیان، بەپێچەوەانەوە بەسەرپێچییە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە“.

 

دەربارەی نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 2، سیروان محمد ئاماژەی بەوەشی وتنرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە  40 چل دینارە کە سەعاتی کارپێکردنی مۆلیدەکان لە گەرەکەکاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان   230 – 260 کاتژمێرە، واتە ئەگەر مۆلیدەیەک 250 کاتژمێر کاری کردبێت ئەوا بڕی 10 هەزار دینار دەبێت بۆ ئەمپێرێک، بۆیە نرخی ئەمپێڕێک لە گەرەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە“.

 

سەبارەت بە نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون سیتیەکان نرخی کیلۆواتێک بە 203 دینار دیاریکرا، بەڵام ئەگەر سیتیەکان وێستگەکانیان 11 کەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و وێستگەکەی 33 کەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەکرێت.