سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە جارێکی دیکە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ تورکیا دەست پێ دەکرێتەوە.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سازی کرد سەرۆکو ەزیرانی عێراق، حەیدر عەبادی لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک وتی: “جارێکی دیکە نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان دەکەین، سەبارەت بەو بابەتەش لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم لە گفتوگۆداین و هەردوو لاش ئامادەیی چارەسەرین”.
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوە کرد کە سەبارەت بە بابەتەکە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا گفتوگۆ دەکەن.