عه‌بادی‌: به‌منزیكانه‌ ئه‌نجامی وردبینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت”به‌منزیكانه‌ ئه‌نجامی وردبینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌” و راوێژكارێكی‌ سه‌رۆك كۆرماریش ده‌ڵێت: عه‌بادی‌ راگه‌یاندوه‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی‌ هه‌رێم پێكه‌وه‌ ده‌نێرێت و رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ش هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 27ی 2ی 2018 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامداو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و تیمه‌ی له‌به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ بۆ وردبینی له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆیان و به‌منزیكانه‌ ئه‌نجامی وردبینیه‌كه‌ ده‌رده‌چێت.

وتیشی”له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئینته‌رپۆل له‌هه‌ماهه‌نگیدا بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران و ئه‌وانه‌ی پاره‌ی عیراقیان بردۆته‌ده‌ره‌وه‌”.

عه‌بادی‌ هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا به‌ وه‌زیره‌ كورده‌كانی‌ راگه‌یاندوه‌ به‌غدا موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی‌ هه‌رێم پێكه‌وه‌ ده‌نێرێت.

بەپێی زانیاریەكان بڕیاره‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو هه‌ر سێی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ بۆهه‌مان مه‌به‌ست كۆببێته‌وه‌ و سه‌ره‌كیترین كاریش كه‌ سه‌رۆك كۆمار باسی‌ لیوه‌ ده‌كات موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌بێت.