بڕی 365 ملیۆن دۆلار گەیشتە هەرێمی كوردستان

بە گوێرەی بودجەی ساڵی 2018ـی ئەمەریكا بڕیارە بڕی 365 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان خەرج بكرێت و بڕێك لەو پارەیەش بۆ مووچەی بەشێك لە لیواكانی پێشمەرگەیە كە دەكاتە 36 هەزار پێشمەرگە، ئێستە ئەو پارەیە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ سێشەم 27ـی شوبات، بەگوێرەی  بەشێك لەو هاوكارییانەی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریكاوە گەیشتووە و دەست بە دابەشكرنی كراوە.

ئەو پارەیە لە بەشی 365 ملیۆنەكەی وڵاتی ئەمەریكایە بۆ هاریكاری كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە ژمارەیان 36 هەزار پێشمەرگەیە.

ڕۆژی شەموو 24ـی شوبات، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان  ڕاگەیاند، بڕە پارەیەك لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ پێشمەرگە تەرخان كراوە، بەڵام ئەگەر پارەكە هاتبێت، دێت بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو پارەیەش وەك هاوكارییە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان وتی، لە بودجەی ساڵی 2018 ئەمەریكا بڕی 365 ملیۆن دۆلاری دابین كردووە بۆ پێشمەرگە ئەو پارەیە ڕاستەوخۆ نایەتە هەرێمی كوردستان، بەڵكو مانگانە دێتە ناردن.

یاوەر ئاشكرای كرد كە ئەگەر حكوومەت لەسەر میكانیزمەكە ڕێك بكەوێت و ڕەزامەند بێت لەگەڵ ئەمەریكا لەسەر شێوازی دابەشكردنی، بۆیە مانگانە بەشێكی دێت دوای هاتنی بۆ دارایی ئەوانیش دەینێرن بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

یاوەر ڕوونی كردەوە كە ئەو پارەیە بەشی 36 هەزار پێشمەرگەیە كە پێشمەرگەكانی پیادە و بنكەكانی مەشقە و ڕاهێنانە.

پێشمەرگە یەكێكە لەو هێزانەی كە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژی داعش ئەندامە و لەلایەن وڵاتانەوە وەك هێزێكی كاریگەر دادەنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و لەماوەی ڕابردووش چەندان وڵات بنكەی مەشق و ڕاهێنانیان لە هەرێمی كوردستان كردووەتەوە.