دابه‌شكردنی ئاو له پڕۆژه‌ی یه‌ك و دووی ئاوی دووكان – سلێمانی به‌هۆى لێڵبوونى ئاوى سه‌رچاوه‌كه‌وه راگیرا و به‌وهۆیه‌وه گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى و چه‌ندین قه‌زا و ناحیه‌ى ده‌وروبه‌رى، تا ئاسایى بوونه‌وه‌ى ره‌نگى ئاوه‌كه بێ ئاو ده‌بن
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتى 27 ى 2 ى 2018 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه كاتژمێر 12 ى ئه‌مشه‌وه‌وه دابه‌شكردنی ئاو له هه‌ردوو پڕۆژه‌ی یه‌ك و دووی ئاوی دووكان – سلێمانی به‌هۆی لێڵبو‌ونی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌وه راگیرا، بۆیه به‌شێوه‌ى كاتى و تا ئاسایى بوونه‌وه‌ى ره‌نگى ئاوه‌كه پێدانى ئاو به گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی شۆڕش و ته‌كیه و بازیان و پیره‌مه‌گرون راگیرا”.
هه‌فته‌ی رابردووش به‌هۆی شه‌پۆلێكی باران بارینه‌وه له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دروستبوونى لافاو له به‌شێك له ناوچه‌كان، سه‌رچاوه‌ى ئاوى دووكان لێڵبوو، به‌وهۆیه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك دابه‌شكردنى ئاو له شارى سلێمانى و قه‌زا و ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌رى راگیرا.