هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل راناگیرێت

دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبۆوه‌و تێیدا چه‌ند بڕیارو ڕێساو په‌یڕه‌وێك گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا
 سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: راگرتنی هێنانی ئۆتۆمبێل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه‌، به‌ڵام كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ دێنه‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌بێت به‌كوالێتی و هه‌ندێ پێوه‌ری جیهانی بێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی باجیشه‌وه‌ هاوشێوه‌ی به‌غدا ده‌بێت