له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دروستكردنی سابون مێژویه‌كی دێرینی هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو به‌رده‌ست و مێژووی نوێ زۆر كۆن نییه.
ره‌نگه زۆر جار بیر بكه‌ینه‌وه‌و پرسیار بكه‌ین، ئاخۆ مرۆڤ له سه‌رده‌می كۆندا چۆن خۆی پاك كردۆته‌وه ؟ چونكه له ئێستادا چه‌ندین كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌ل هه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌و ده‌ست و قژ به‌كارده‌هێنرێت، یه‌كێك له‌و كه‌ره‌ستانه سابوونه، مێژووی دروستكردنی سابوون بۆ زیاتر له (150) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی له وڵاتی ئوسترالیا بوو.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان جۆره سابوونێك بووه له چه‌ندین كه‌ره‌سته دروستكراوه، له‌وانه رۆنی گوێزی هیندی، ورده دار، داری برنج، بڕێك له‌بیبه‌ری ره‌ش یان تیژ، سیلیكۆنی بۆگه‌ن كرا‌و، ئه‌و جۆره سابوونه له ساڵانی (1887) دروستكراوه، به‌م دواییه‌ش كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی كه‌ره‌سته‌كانی پاككه‌ره‌وه له‌وڵاتی رۆمانیا ئه‌و جۆره سابوونه‌ی دروست كردۆته‌وه، كه هاوشێوه‌ی ئه‌و پێكهاتانه‌ی پێشووی تێدایه‌و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری دیكه‌ش له شێوه‌و مادده‌كانیدا.
دواتر ئه‌و كۆمپانیایه ده‌بێته یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی سابوونه‌كان له‌جیهاندا، كه له ئێستادا بۆ وڵاتانی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو هه‌نگاریا ده‌نێردرێت و داواكاری زۆریشی له‌سه‌ره.
به‌م دواییه‌ش كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی كه‌ره‌سته‌كانی پاككه‌ره‌وه له‌وڵاتی رۆمانیا ئه‌و جۆره سابوونه‌ی دروست كردۆته‌وه، كه هاوشێوه‌ی ئه‌و پێكهاتانه‌ی پێشووی تێدایه‌و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری دیكه‌ش له شێوه‌و مادده‌كانیدا.
دروستكردنی سابون له سلێمانی
دروستكردنی سابون به‌شێوه‌یه‌ی پیشه‌سازی ناوخۆی زیاتر له گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران باو بوو، كه زیاتر له لایه‌ن زۆرێك له بنه‌ماڵه‌كانی كه‌ره‌كی سابوون كرانه‌وه دروست ئه‌كرا ئه‌و گه‌ڕه‌كه وه‌ك كارگه‌یه‌كی سابون پێداویستی خه‌ڵكی شاریان پردهكردهوه، دروستكردنی سابون له‌و كاته‌دا، لایه‌نی گرنگیدان بوو به‌پاكوخاوێنی و رۆشنبیری میره‌كانی بابان ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك، دروستكردنی سابون، جگه له‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا سودێكی ته‌ندروستی هه‌بوو له‌هه‌مانكاتدا سودێكی مادیشی هه‌بووه و نیشانه‌ی بونی پیشهسازیو بازرگانی بووه له‌م شاره‌دا ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی بۆ كڕینی سابون رویان ئه‌كرده گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران ….ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له كۆن دا سابونیان پێدروستدهكرا بریتی بوون له (قسڵ، قلی) كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی ره‌نگ ڕه‌شه‌و ئه‌و كاته له‌موسڵ ـه‌وه ده‌هێنرا، چه‌وری ئاژه‌ڵ و خوێ.