پەرلەمانی عیراق تاوتۆیی بەرەسمی ناساندنی خاڵی سنووری شوشمێ دەكات

قائیمقامی شاری پاوە لەپارێزگای كرماشان رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە، داواكارییەكیان ئاڕاستەی پەرلەمانی عیراق كردوە، تاوەكو خاڵی سنووری شوشمێ بەڕەسمی بناسێنێت.

پەروێز ئیدە پور قایمقامی شاری پاوە بەرۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، بەرەسمی ناساندنی خاڵی سنووری شوشمێ بۆ هاتووچۆكردنی گەشتیاران داواكاری سەرەكی شارەكەیانەو لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانیشەوە رێوشوێنەكانی بەرەسمی ناساندنی ئەو خاڵە سنوورییە تەواوكراوەو لەئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی حكومەتی عیراقن.

وتیشی، بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە داواكارییەكیان پێشكەش بەپەرلەمانی عیراق كردووە، تاوەكو ئەو خاڵە سنووریە بەڕەسمی بناسێنرێت‌و بكرێتەوە، چونكە كردنەوەی بەڕەزامەندی پەرلەمان‌و حكومەتی عیراق دەبێت.