قایمقامی شاری بانە رایدەگەیەنێت، لەرۆژی دووشەممە 26ی شوباتەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەئینتەرنێت لەسنووری سەیرانبەنی شاری بانە دەست پێدەكات.
محەمەد فەلاحی قایمقامی شاری بانە راگەیاند, بۆ یەكەمجار لەسەیرانبەنی بانە ئاڵوگۆڕی سنووری بارههڵهگرهكان ئینتەرنێت دەست بەكاردەكاتو لەرۆژی دووشەممە 26ی شوباتی ئەمساڵەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتیشی، ئەم گەڵاڵەیە دەبێتە هۆی كە بارههڵگرهكان و خەڵكی ناوچەكە زۆر باشترو ئاسانتر بتوانن كارەكانی خۆیان جێبەجێ بكەنو ئاڵوگۆڕەكانیش خێراترو زیاتر دەكات، هەروەها ئەم كارە هاوتەریبە لەگەڵ پەرەدان بەناوچەی ئازادی بانەو دەتوانێت هەلی كاری باش لەناوچەكەش بڕەخسێنێت.