كونسوڵی ئێران: بەم نزیكانە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە

كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند:بەم نزیكانە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە.

سایتی ئەلمەوقێف لەزاری سەعدوڵڵا مەسعودیان, كونسوڵی ئێران لە سلێمانی بڵاویكردەوە , دانوستانەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و هەردوولاش هەوڵی بەسودیان داوە بۆ كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەرێم.

وتیشی بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتووە سەرجەم قۆناغە تەكنیكییەكان تەواو بووە و بەمنزیكانە گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەرێم دەستپێدەكەنەوە. 

مەسعودیان ئاماژەی بەوشكرد ئەو گەشتیارانەی بەنیازن لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی ئێران بكەن , دەتوانن ڤیزای گەشتیاری خۆیان بەبەهای 38 دۆلار لەماوەی 30 دەقیقەدا وەرگرن , سەرەڕای ئەوەش بە بازرگانانی هەرێم ڤیزای 3 مانگە تا 6 مانگە دەدرێت.