ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به گشتی نرخی دۆلار دابه‌زینێکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌وباره‌یه‌وه پسپۆڕێکی بواری ئابووری هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زۆری هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و زۆری خستنه‌ڕووی دۆلار له بازاڕی ئابووریدا.
د.عیزه‌ت سابر ئیسماعیل پسپۆڕ له بواری ئابووری رایگه‌یاند: یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دابه‌زینی نرخی دۆلار له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عیراق په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که عیراق بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو به یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا زیادیکردووه، چونکه دوو ساڵ یان سێ ساڵ پێش ئێستا بڕی ملیۆنێک و 900 هه‌زار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ده‌نارده ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ئێستادا 2 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات، که‌واته داهاتی عیراق له دۆلار به به‌های ئه‌و ملیۆن به‌رمیل نه‌وته زیادیکردووه، ئه‌مه‌ش له شیکاری ئابووریدا مانای ئه‌وه‌یه که وڵاتی عیراق دۆلاری زۆر ده‌بێت، که دۆلاریشی زۆر بوو ئه‌وکاته هه‌وڵده‌دات زۆرتر دۆلار بخاته ناو بازاڕی ئابوورییه‌وه، به‌مشێوه‌یه له عیراق و هه‌رێمی کوردستانیشدا ئه‌گه‌ر دۆلارێکی زۆریش بچێته بازاڕه‌وه ئه‌وا به‌هاکه‌ی که‌مده‌بێته‌وه.
له باره‌ی کاریگه‌ری به‌های تمه‌نی ئێرانی له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مریکی له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری ئابووری به دەڵێت: به‌های تمه‌نی ئێرانی سێ مانگ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا به رێژه‌ی 50% دابه‌زیوه‌و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه به‌های تمه‌نی ئێرانی که‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین به دۆلار یان به دیناری عیراقی، ئه‌وا به‌هاکه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به تمه‌نی ئێرانی.
وتیشی: ماوه‌ی 10 ساڵه به‌رده‌وام به‌های دۆلار داده‌به‌زێت، ده‌توانم بڵێم که هۆکاره نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی ئه‌مریکا که ساڵانه سه‌دان ملیۆن ملیار دۆلار خه‌رجده‌کات له وڵاتی ئه‌فغانستان و عیراقدا، ئه‌مریکا له ئێستادا وڵاتێکه کۆتایی هه‌موو ساڵێک قه‌رزاره، قه‌رزارییه‌که‌شی له‌وه‌وه هاتووه که خه‌رجییه‌که‌ی زیاتره له داهاته‌که‌ی، هه‌ر وڵاتێکیش له جیهاندا ئه‌گه‌ر خه‌رجی زۆر بوو و داهاتی که‌م بوو به‌های دراوه‌که‌ی داده‌به‌زێت، که‌واته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هۆکاری دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌نده به پلان و سیاسه‌تی ئه‌مریکاو باری ئابووری ئه‌مریکا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و زۆری داهاتی عیراق له دۆلار و زۆری خستنه‌ڕووی دۆلار له بازاڕی ئابووریدا.
سەرچاوە : PUKmedia