فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى هه‌لێكى سه‌یرى كاركردن ده‌ڕه‌خسێنێ

محه‌مه‌د راشد ئال مه‌كتوم له‌ راگه‌یاندراوێك هه‌لێكى كار ده‌ڕه‌خسێنێ و مووچه‌یه‌كى شیاویش بۆ كاره‌كه‌ داده‌نێ، به‌ڵام كاره‌كه‌ تۆزێك ده‌گمه‌نه‌.

 محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیمارات و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى له‌ تویتێك بڵاوى ده‌كاته‌وه‌، به‌ دواى كه‌سێك ده‌گه‌ڕێت تا هه‌لێكى كارى پێ بدات، مووچه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ ملیۆن درهه‌مى ئیماراتى ده‌بێت واته‌ نزیكه‌ى 272 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ده‌بێت.

 ته‌مه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ دیار نه‌كراوه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێت،  پیشه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ر شتێك بێت كێشه‌ نییه‌. كارى نوێش “ئومێدبه‌خشینه‌”.

 مه‌رجه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م كاره‌ ده‌كات، ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت له‌ بوارى مرۆیى و كۆمه‌ڵگه‌ كار بكات، تێڕوانینى ئه‌رێنێ بۆ ژیان هه‌بێت، به‌ نووسین و به‌ قسه‌كردن له‌ زمانى به‌خشنده‌یى تێ بگات”.

محه‌مه‌د راشد ئال مه‌كتوم یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى بایه‌خێكى زۆر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ئیماراتى ده‌دات، ئه‌و جگه‌ له‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ته‌، سه‌رۆك وه‌زیران و فرمانڕه‌واى شارى دوبه‌یه‌. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م بابه‌ته‌ى ته‌نیا بۆ هاندانى گه‌شبینى و تێڕوانینى ئه‌رێنى نووسیوه‌.