داواکارییەکی ستیڤ جۆبزی بەبڕی 50 هەزار دۆلار فرۆشرا

خانەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ کەلوپەل و پاشماوە بەنرخەکان رایگەیاند داواکارییەکی ستیڤ جۆبزی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ بەبڕی 50 هەزار دۆلار فرۆشرا.

ساڵی 1973 کە دەکاتە 45 ساڵ بەرلەئێستا ستیڤ جۆبزی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیا داوای لە کۆمپانیایەک کردووە کارێکی پێبدەن و مەبەستی بووە ئیشێک بدۆزێتەوە، ئێستا ئەو داوایەی جۆبز لەسەر A4 ماوەتەوەو لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە بۆستن بەبڕی 50 هەزار دۆلار فرۆشراوە.

ناوبراو داوای لە کۆمپانیای “هیولیت باکارد” کردووە وەک ئەندازیار لەبواری تەکنۆلۆژیا کارێکی پێبدەن، ئەو کۆمپانیایە بارەگای سەرەکیان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بووە.

ستیڤ جۆبز دامەزرێنەری هەریەکە لە کۆمپانیاکانی نێکست، پیکسار و ئەپڵ بووە، ئەمەی دواییان سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناو بە دەوڵەمەندترین کۆمپانیا لە جیهاندا دادەنرێت و زۆرێک پشت بە بەرهەمەکانیان لەبواری تەکنۆلۆژیا دەبەستن.

ستیڤ پاوڵ جۆبز ناسراوە بە ستیڤ جۆبز و لە 24ی شوباتی ساڵی 1955 لەدایکبووەو لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2011 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکردووە.