ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ناوچەی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵه و چینی سه‌ره‌وه‌ی به‌ستوویه‌تی، بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی و پۆل پۆل رووی تێ ده‌كه‌ن.
قوتابیانی زانكۆی دوزجه، ئیلكه‌ر پۆڵات و به‌رنا ئاڵتان كه به شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێكسپرێس هاتوونه‌ته ناوچه‌كه دوای سه‌ردانیكردنی ساریکامش و قه‌رس سه‌ردانی ده‌ریاچه‌كه‌یان كرد.
پۆڵات و ئاڵتان قاوهجۆش و قاوه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا و له به‌فراو قاوه‌یان دروست كرد. پۆڵات ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ناوچه‌كه زۆر جوان و دڵڕفێنه و گه‌شتێكی زۆر خۆشیان ئه‌نجام داوه.
به‌رنا ئاڵتانیش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی وێڕای ناوازه‌یی ناوچه‌كه دروستكردنی قاوه‌ش به به‌فراو چێژێكی دیكه‌ی هه‌یه.