ئامۆژگارییەکی گرنگی بیل گەیتس بزانە

دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ئامۆژگارییەكی بەنرخ پێشكەش بەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت سەركەوتن بە دەستبێنن لە داهاتوودا بە تەنها وشەیەك.

رۆژی سێ شەممەی رابردوو، لە چاوپێكەوتنێكی لە زانكۆی “هانتەر” لە شاری نیویۆرك لە وەڵامی پرسیارێكدا بیل گەیتس ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كە خەونێكیان هەیە و دەیانەوێت سەركەوتوو بن بە تەنها وشەیەك ئەویش وشەی “زانست”ە.

ناوبراو ڕوونیكردەوەو دەڵێت :”تا زیاتر زانست بەدەستبهێنیت چانست زیاترە بۆ بینینی ئەو شوێنەی كە چانسی زیاتری لێیە”.

ئەو پیاوەی كە گۆڕانكارییەكی بەرچاوی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا كرد پێی وایە ئەو كەسانەی كە بیر لە بنیادنانی پرۆژەیەكی نوێ دەكەنەوە پێویستە گرنگی بە داهێنانی نوێ و گەورە بدەن لە داهاتوودا و دەشڵێت:” تەواوی ئەو قەیرانانەی كە دێنە پێش تەنها لەرێگەی زانستەوە چارەسەر دەكرێن”.