سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت چه‌ند زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌كاری لیژنه وردبینیه‌كانی به‌غداو دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكراده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “سه‌رباری ناردنی چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌ت، به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به‌ناوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كراوه”.
سه‌میر هه‌ورامی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بە تۆری سلیمانی ڕاگه‌یاند، “بۆ ودبینی له‌لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی، پێشتر چوار لیژنه له‌به‌غداوه هاتنه هه‌رێمی كوردستان”.
زانیاری له‌باره‌ی ته‌واوی لیژنه وردبینیه‌كانی به‌غدا له‌هه‌رێم
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت زانیاری ته‌واوی له‌باره‌ی سه‌رجه‌م لیژنه وردبینیه‌كانی به‌غدا له‌هه‌رێم ئاشكراكرد.
وتیشی:”دوای ئه‌و چوار لیژنه‌یه لیژنه‌یه‌كی دیكه نۆ كه‌سی له‌به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێم و دواتر لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندتر هاتنه هه‌ولێر كه ژماره‌یان 30 كه‌س بوو ئه‌وانیش ئه‌ركی وردبینیان له‌ئه‌ستۆگرت”.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زانیاریه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌غدا
سه‌میر هه‌ورامی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنانه ئه‌نجامداوه‌و ژماره‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان له‌ڕێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌تریه‌وه خستۆته به‌رده‌م لیژنه‌كه.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، “به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی خستمانه به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی به‌غدا، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن موچه‌خۆره‌و مانگانه‌ش بۆ موچه‌یان پێویستمان به‌نزیكه‌ی 900 ملیار دینار هه‌یه”.
“به‌غدا ئاماده‌نییه موچه ڕه‌وانه‌بكات”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ دوای ئه‌و داتایانه‌ی وه‌كو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌شی عیراقیان كردوه هه‌ڵوێستی عیراق چی بوه، هه‌ورامی باسی له‌وه‌شكرد، “تا ئه‌م ساته وه‌خته حكومه‌تی عیراقی ئاماده‌نه‌بوه یه‌ك دینار بۆ موچه ڕه‌وانه‌بكات، جگه له‌فه‌رمانبه‌ری به‌نداوه‌كان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 400 موچه‌خۆره‌و به‌یاساش میلاكی حكومه‌تی عیراقن”.
هه‌رێم و به‌غدا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌غدا هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی نیشان نه‌داوه، به‌ڵام چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه سنوریه‌كان و نه‌وت پێكهێنراون و هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر دۆسیه هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كان له‌نێوان هه‌ردولا ده‌كرێت.
هه‌رێم ئاماده‌یه نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات
یه‌كێك له‌كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم كێشه‌ی نه‌وته، به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ئاشكرایده‌كات، “له‌كۆبونه‌وه‌كاندا به‌ڕاشكاوی به‌لایه‌نی عێراقیمان ڕاگه‌یاندوه هه‌رێم ئاماده‌یه نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتیمانی بكات”.
سه‌میر هه‌ورامی ده‌ڵێت:”بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی ئێمه وه‌كو هه‌رێم ئاماده‌ین ڕاده‌ستی عیراقی بكه‌ین ئێستا ده‌گاته 260 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا به‌گوێره‌ی ده‌ستور موچه‌ی ڕه‌وانه بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا عیراق ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه”.