رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی: فەلەستین ساڵانە 7 ملیار دۆلار زیان دەكات

بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، زیانی ساڵانەی فەلەستین بەهۆی داگیركاری ئیسرائیلەوە نزیكەی 7 ملیار دۆلارە.
راپۆرتەكە روونیكردووەتەوە زیانەكە بەهۆی كۆنترۆڵكردنی دەرامەتە سروشتییەكانی فەلەستین و بەكارهێنانی، هەروەها پیسبوونی ژینگەو دواكەوتوویی لەبوارەكانی ئابووری و پیشەسازی و سستی لەپێشكەوتنیان، ئەمە جگە لەئاستەنگەكانی ئیسرائیل لەبەردەم هاتوچۆی فەلەستینیەكان لەناو وڵاتدا.
راپۆرتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە تێكچوونی باری گوزەرانی فەلەستینیەكان بەهۆی ئەوەیە ئابووری فەلەستین بەستراوەتەوە بەئابووری ئیسرائیلەوە.
فەلەستینیەكان باس لەوەدەكەن ئیسرائیل دەستی گرتووە بەسەر زۆربەی سەرچاوە ئاوییەكان لە غەززەو كەناری خۆرئاوا كە 734 ملیۆن مەتر سێجایە، بەجۆرێك فەلەستینیەكان تەنها 32%ی ئەو ئاوەیان بەردەكەوێت.