كۆمه‌ڵێك زانیاری دەربارەی كۆمپانیای ئەپڵ

زۆرمان لەسەر ئەپڵ وبەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە بیستووە، لێرە هەندێ زانیاری باوەڕپێکراو لەسەر ئەم کۆمپانیایە بخوێنەوە:

– ئەپڵ، گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیای زانیارییە لە جیهان و ڕکابەرایەتی کۆمپانیای هواوی دەکات لەسەر گەیشتن بە پلەی دووەم بۆ درووستکردنی مۆبایل،  دوای سامسۆنگ کە پلەی یەکەمی هەیە.

– داهاتی مام ناوەندی ئەندامانی ئەم کۆمپانیایە ساڵانە ١٢٥,٠٠٠ دۆڵاری ئەمەریکی دەبێ.

– داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ لەیەک خولەکدا  ٣٠٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی دەبێت.

– ژمارەی فەرمانبەرانی ئەپڵ لەسەرتاسەری جیهان زیاتر لە ١١٥ هەزار فەرمانبەر دەبن.

– کاتی خۆی یەکێ لەدامەزرێنەرانی ئەم کۆمانیایە پشکی خۆی بە ٨٠٠ دۆلار فرۆشت،  ئێستا پشکی ئەو کەسە بە ٣٥ بلیۆن دۆلارمەزەندە دەکرێ.

– ئەپڵ شاشەی کوالێتی بەرز بۆ ئایپاد لە ڕێگەی کۆمپانیای سامسۆنگ درووست دەکات کە گەورەترین  ڕکابەری ئەپڵە!

– لە ساڵی ٢٠١٢ ئەپڵ ڕۆژانە٣٤٠,٠٠٠ ئایفۆنی دەفرۆشت .

– بەهای مارکەی بازرگانی ئەپڵ دەگاتە  ١١٨,٩  بلیۆن دۆلار دەبێ، کە بە گرانترین مارکەی بازرگانی دادەنرێ لە جیهاندا.

– هەرچییەک بۆ (سی ری) دەدرکێنی دەنێردرێ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ و ئەویش سەیڤی دەکات و دواتر شیی دەکاتەوە و لێکدانەوەی بۆ دەکات.