ه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه لەفراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگه‌یەنێت، ئاساییه كۆمپانیای نه‌وتیی ئیكسۆن موبیلی ئه‌مریكی له‌ناوچه‌كانی باشوری عێراقدا كار ناكات، چونكه ئه‌و كۆمپانیایه‌ش به‌دوای قازانجدا ده‌گه‌ڕێت.
فاتیمه زركانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه‌ی عێراقیی روونكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پێشه‌كیی ئیمتیاز ده‌داته كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت، ئه‌وه‌ش وایكردووه كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ن و باشوری عێراق بهجێبهێڵن، ئه‌وه‌ش كارێكی ئاساییه له‌كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایانه به‌دوای قازانجدا ده‌گه‌ڕێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان له‌گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیدا پشت به‌سیستمی پشكداریی به‌رهه‌م له‌نێوان كۆمپانیاكه و وه‌زاره‌تی سامانی سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌به‌ستێت، جگه له ئیمتیازه‌كانی تر، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ركابه‌ری كاركردن له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا و باشوری عێراقیان جێهێشتووه.