لە دواین زیادكردنی ئەم هەفتەیەی بانكی ناوەندی عیراقدا خواست لەسەر فرۆشتی دۆلار گەیشتە 194 ملیۆن دۆلارو بەراورد بە رۆژانی پێشووش بری فرۆشی بانكەكە لەو دراوە نزیكەی 19 ملیۆن دۆلار زیادیكرد.
بەپێی بەیاننامەیەكی بانكەكەش لە زیادكردنەكەی دوێنی پێنج شهممه بری خواستەكانی سەر فرۆشتنی دۆلار گەیشتۆتە زیاتر لە 194 ملیۆن و 883 هەزار دۆلار ئەمە لەكاتێكدا بڕی فرۆشی ئەو دراوە لە رۆژی چوار شەممە 175 ملیۆن و 734 هەزار دۆلار بووە.
هەروەك لەو بڕە دۆلارەی بانكەكەش فرۆشتۆتی 40 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەخت بووە و بڕی 154 ملیۆن و 103 هەزار دۆلارەكەی تریشی بەشێوەی حەواڵە رەوانە دەرەوەكراوە.
هاوكات نرخی فرۆشی هەر دۆلارێك لەزیادكردنەكەدا بە هەزارو 190 دینار دیاریكراوە.