كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری ئه‌لكترۆنیی ئاوێنه‌یه‌كی دیزاین كردوه كه پێویست به‌وه ناكات كه‌سه‌كان له‌كۆگا بازرگانیه‌كاندا جله‌كانیان تاقیبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی جله‌كه‌وه و به سه‌یركردنی ئاوێنه‌كه له‌وه تێبگه‌ن ئه‌و جله‌یان لێدێت و به ئه‌ندازه‌ی پێوانه‌ی خۆیانه یان نا؟.
ئه‌و ئاوێنه زیره‌كه به‌جۆرێك دیزاینكراوه كه پشت ده‌به‌ستێت به‌ته‌كنیكی پرۆگرامی زیره‌كیی ده‌ستكرد و كه‌سه‌كه ده‌توانێت له نێو ئاوێنه‌كه‌دا هه‌ست به‌وه بكات كه جله‌كه‌ی له‌به‌ر كردووه‌و ئازادی جووڵه‌شی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو گۆشه‌یه‌كه‌وه خۆی به‌و جله‌وه ببینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌ریدا بێت.
ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییه پشتی به‌واقیع‌و جیهانیی گریمانه‌یی به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی گواستراوه و وێنه‌ی ڕه‌نگده‌ره‌وه تێكه‌ڵ بكات و ڕێگه بدات به به‌كارهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ببینێت بزانێت چۆنه و له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی گریمانه‌یی چه‌ند جلێك له‌به‌ر بكات بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه كاتێكی زۆر بخایه‌نێت له له‌به‌ر كردن و داكه‌ندنه‌وه‌ی جله‌كاندا.
به‌پێی پێشه‌نگیی داهێنانه‌كه وته‌بێژی كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن وتی» ئه‌و ئاوێنه‌یه زانیارییه هاتوه‌كان له ڕێگه‌ی كامێرا و سكرین و برۆجیكتۆره‌وه تێكه‌ڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جله‌كان وا لێبكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌ری به‌كارهێنه‌ره‌كه‌دا بن و له‌چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه خۆی ببینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به ڕاستی ده‌یكات».
هه‌روه‌ها وتیشی» ئه‌و ئاوێنه‌یه پشتی به‌ستوه به ته‌كنیكی كۆمپانیای ( پادی پلاس) بۆ پشكنینی ووردی سێ دووریی له‌شی مرۆڤ و جوڵه‌كانی ئه‌ویش له رێگه‌ی پرۆگرامیی زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه و وا له كه‌سه‌كه ده‌كات ئازادانه له‌ناو جله گریمانه‌ییه‌كه‌دا خۆی له چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه ببینێت و بجوڵێت .