سەرجەم كارمەندانی دەروازە سنوریەكان دەچنە سەرمیلاكاتی حكومەتی فیدراڵی

بەرپرسی دەروازە سنوریەكانی عێراق رایدەگەیەنێت بۆپیادەكردنی دەسەڵاتە فیدراڵیەكان لەدەروزاە سنوریەكاندا سەرجەم كارمەندانی دەروازە سنوریەكان دەچنە سەرمیلاكاتی حكومەتی فیدراڵی.

ئەمرۆ پێنج شەممە كازم عێقابی بەرپرسی دەروازە سنرویەكانی عێراق لەلیدوانیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە” میلاكاتی سەرجەم كارمەندانی دەروازە سنوریەكان دەچێتە سەرمیلاكاتی حكومەتی فیدراڵی ئەمەش بەمەبەستی سەپاندنی دەسەڵاتە فیدراڵیەكان و لەمەو دواش ئەو كارمەندانە موچەكانیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە دابین دەكرێت”

دوای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە25ی ئەیلولی ساڵی رابردوودا حكومەتی عێراق ژمارەیەك سزای بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپاندو لەوچوارچێوەیشدا بەهاوكاری حكومەتی ئێران بۆماوەیەك دەروازە سنوریەكانی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆماران داخران .