بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەدوای ئەوەی دابەشكردنی ئاو بۆ بەشێك لەهاوڵاتیانی سلێمانی ڕاگیرا، لەئێستادا دەبەشكردنی ئاو دەستی پێكردوەتەوە.
بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: لەدوێنێوە، دابەشكردنی ئاو لەهێڵی دووەمی دوكان سلێمانی دەستی پێكردەوە هەوڵ دەدرێت لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتودا سەرجەم گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ئاویان پێ بدرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: لەئێستادا چاوەڕێ ڕوون بونەوەی ئاوی سەرچنار دەكەین بۆ ئەوەی دابەشكردنی ئاو لەو پڕۆژەیەش دەست پێ بكاتەوە .
جێگای ئاماژەبۆكردنە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی زۆری بارانبارین و لێڵبونی سەرچاوەكانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ ماوەی چەند رۆژێك دابەشكردنی ئاوی بەسەر هاوڵاتیاندا ڕاگرت.